فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هەزاران کەسی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە عەسەلویە
سێشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۳   |  10-12-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی سەرماوەز، بە هەزاران کەس لە کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە پاڵاوگەکانی گازی عەسەلوویە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان ڕایانگەیاند کە “ئەگەر مەجلیس توانایی ئێستیزاحی وەزیری نەوتی لە پێوەند لەگەڵ ئەم هەموو هەڵاواردنە نییە، ئەوە کرێکاران دەتوانن ئێستیزاحی کەن.” هەروەها ڕایانگەیاندووە، ئەمە دوایین پەیامی ئێمە بە دەوڵەت و مەجلیسە.