کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پێرسۆنێلی بەشی فریاکەوتن لە مەشهەد
شەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۳   |  02-11-2024
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، پێرسۆنێلی بەشی فریاکەوتن لە شاری مەشهەد، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی یەزد و سەفاشار، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای قوڕەیشی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی مەشهەد و ڕاخستنی خوانی خاڵی و هەروەها وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.