فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پێرسۆنێلی ناوەندی فریاکەوتنی تاران
شەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۴   |  22-11-2025

ئەمڕۆ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، پێرسۆنێلی ناوەندی فریاکەوتنی تاران، لە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمی بەرپرسان و وەڵامنەدانەوە بە کێشەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
پێرسۆنێلی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا ڕایانەگەیاند کە نادادپەروەری بەرین لە پەرداختی حقووقەکان هەروا درێژەی هەیە. یاسای تاریفەی خزمەتگوزاری بەکردەوە دەرنەهاتووە و کارانەکان پەرداخت نەکراوە. لەگەڵ هەڵسووکەوتی نەشیاو و جێبەجێی کرانی زۆرەملێ بەرەوڕوو بوونەتەوە. حقووقەکانیان درەنگ پەرداخت دەبێ یاخود ئەسڵەن پەرداخت ناکرێ و هێشتا حەقی سەختی کاری پێرسۆنێلی ١١٥، بەڕەسمییەت نەناسراوە.