کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی میلادی تاران
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

ئەمڕۆ یەکشممە ٢٨ی ڕێبەندان، پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی “میلاد”ی تاران، بۆ جارێکی دیکە لەئاست پێڕانگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “دۆلار بووە سەدهەزار، حەقدەستی پایە حەوت میلیون”، لەئاست لەخوارەوە بوونی حقووقەکانیان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ژیانیان، گرانی لەڕادەبەدەر و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر ئەم نەخۆشخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.