کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستارانی ئەردەکان لە ڕۆژی پەرەستاردا
پێنجشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۳   |  07-11-2024
لە ڕۆژی پەرەستار، کادری پەرەستاری نەخۆشخانەی “زیایی” شارستانی ئەردەکان، بەهۆی پەرداخت نەکرانی حقوق و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
پەرەستارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی نەشیاوی کاریان و کێشە و گرفتی باری گوزەرانیان، خوازیاری درانی خێرای سەرجەم حقووق و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.