کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستارانی فریاکەوتنی پزیشکی لە مەشهەد
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی و فریاکەوتنی پزیشکی، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستاران و کادری دەرمانی و فریاکەوتنی پزیشکی مەشهەد، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای زانستی پزیشکی ئەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنەکان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.