کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە قۆم
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024
ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی پارێزگای قۆم، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستاران بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی بێهشتی ئەمشارە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.