کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە چەندین شاری ئێران
شەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۳   |  07-09-2024
پەرەستارانی ناڕازی لەدرێژی ناڕەزایەتییەکانیان لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکایان و بانگەوازی پێشووتر، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خەرمانان، لە شارەکانی ئێران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستارانی ناڕازی لە ئیسفەهان، کاشان و قۆم، لە ئێعتڕاز بە پەرداخت نەکرانی حەقی تایبەتمەندی تەعرفە، کارانە و ئەنجام دانی زێدەکاری زۆرە ملێ، بە وتنەوەی درووشمی “زێدە کاریمان ناوێت”، لە بەرامبەر ئوستانداریی ئیسفەهان و نەخۆشخانەی بێهشتی قۆم، دەستیاندایە کۆبوونەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.