کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە پارێزگای خوزستان
شەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۳   |  30-11-2024

کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی پارێزگای خوزستان، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی سەرماوەز، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حقووقەکانیان و نەدرانی کارانە و هەروەها ئەنجام دانی شیفتی زۆرەملێ، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی “پەرەستار هاوار کە، مافەکانت وەرگرە”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.