کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە زەنجان
شەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۳   |  22-02-2025

ئەمڕۆ شەممە ٤ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی ناڕازی لە شاری زەنجان، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی لە کەش و هەوایەکی سارد و بارانی لە بەرامبەر ئۆستانداری زەنجان، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، درانی حڤووق ومەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.