کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە کرماشان
دوشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۴   |  27-10-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پەرەستار، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی کرماشان، لە بەرامبەر زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان بە ڕەخنەگرتن لە پەرداخت نەکرانی کارانە و زێدەکاری زیاتر لە یەکساڵیان، لەئاست سەرنج نەدانی بەرپرسانی زانکۆ و نالایق بوونی بەڕێوەبەرانی بەشی تەندرووستی، ناڕەزایەتییان دەربڕی. پەرەستارانی ناڕازی هوشداریان دا ئەگەر ئەم دۆخە هەروا درێژەی ببێ، مان دەگرن و لەچوونەوەسەر کارەکانیان خۆدەبوێرن.