کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە ئەهواز
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

ژمارەیەک لە پەرەستارانی ئەهواز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی لەئاست بارودۆخی دژواری گوزەرانیان و سەرنج نەدانی بەرپرسان بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پەرەستارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا بە شێوەی سەمبۆلیک بەڕاخستنی خوانی خاڵی و دانیشتن لەسەر ئەم خوانە، ناڕەزایەتیی خۆیان بەم بارودۆخە دەربڕی. بەوتەی یەکێک لە پەرەستارانی ناڕازی، لەوەها بارودۆخێکدا نە دەتوانین بژین و نە کارەکانمان ئەو جۆرەی کە پێویستە بەڕێوەبەرین. ئیتر وادە و بەڵێن بەسە، ئێمە حقووق و خۆش بژێوی ڕاستەقینەمان دەوێ.