فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران له کاشان
یەکشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۲   |  12-11-2023

کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە کاشان، ئاران و بیدگۆل، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر،
دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی کاشان، ئاران و بیدگۆل، لە بەرامبەر بینای زانکۆی علووم پزیشکی کاشان دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “بەڕێوەبەری نالایق دەست لە کار بکێشەوە” و “پەرەستار هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری” بوون.