فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە تاران
یەکشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۲   |  26-11-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە شاری تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کۆمەڵێک لە پەرەستارانی تاران بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای زانکۆی علووم پزیشکی و خزمەتگوزاری بێهداشت و دەرمانی ئەمشارە و هەروەها بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “پەرەستاران خوازیاری دانی ١٦ مانگ حەقدەستی دواخراویانن”، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.