کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی لە شاری سنە
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023
کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی پارێزگای کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بە کۆبوونەوە لە شاری سنە، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرەستاران و کادری دەرمانیی پارێزگای کوردستان، لەئاست بەکردەوە دەرنەهێنانی ئاییننامەی خزمەتگوزارییەکانی پەرەستاران، لە شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕازایەتییان بەڕێوەبرد.