کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی یاسووج
شەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۴   |  08-11-2025

ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی شاری یاسووج، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی کارانە، حقووق و مەزایاکانیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
پەرەستارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا ڕایانگەیاند کە چەندین مانگە، کارانە و مەزایای ڕفاهییان پێنەدراوە و ئەمەش کێشە و گرفتێکی زۆری بۆیان پێک هێناوە.