فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی سنە لە دژی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە وێڕای  ژمارەیەک لە ژنان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە، لەئاست دەرچوونی حوکمی ئێعدام بۆ پەخشان عەزیزی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “بەخشینی ژیان تاوان نییە، ئێعدام مەکەن”، “نا بۆ ئێعدام، بەڵێ بۆ ژیان” و “پەخشان هێمای ئاواتەکانە، ئێعدامی ئەو خیانەتە بە مرۆڤایەتی”، خوازیاری هەڵوەشانەوەی خێرای حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی بوون.