فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە لە کێوی ئاویەر
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری سنە وێڕای چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی ئەمشارە، لە کاردانەوە بە تۆڕکێشانی بەشێک لە کێوی ‌ئاویەر، لە ناوچەی کانی سەنگ شکێن، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا، ئەم هەوڵەی شارەداریی سنەیان بە توندی مەحکووم کرد و لەسەر ئەو باوەڕن کە ئەمە دەستدرێژی کردنە سەری مافی گشتی خەڵک و سەرچاوە سروشتییەکانە. شایانی باسە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شارەداریی سنە بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوە و ڕوون کردنەوەیەک، هەستابوو بە کێشانی تۆڕ و لە ناوبردنی بەشێک لە سرووشتی ناوچەکە.