فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ژنان لە بەرامبەر فەرمانداریی خاش
شەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۴   |  05-07-2025

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە ژنان لە شاری خاش، لە ناڕەزایەتیی بە هێرشی دڕندانەی هێزەکانی ئینتزامی بۆ سەر گوندی گونیچ، لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیارێ سزادانی دەستوپێوەندەکانی ئەم هێرشە بوون.
ئەم کۆبوونەوەیە بەدوای ئەوە بەڕێوەچوو کە ژنێک بە ناوی “لالی بامری” کە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئینتزامی لە ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو بۆ سەر گوندی گونیچ بە سەختی بریندارببوو وسەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو، بەڕێوەچووە. شایانی باسە، ژنانی ناڕازی لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و وتنەوەی درووشم لەدژی توندووتیژی و سەرکوت، جەختیان لەسەر کۆتایی هێنانی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی ڕژیم و داوی لێبوردن لە بنەماڵەی قوربانیان کردەوە. جێگای ئاماژەیە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی گونیچ لە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ،  ژنێک گیانی لەدەست دابوو و ١١ ژنی دیکەش بریندار ببوون.