کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی جەهادی کەشاوەرزی لە زەنجان
شەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۳   |  04-01-2025
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کارمەندانی جەهادی کەشاوەرزی زەنجان، لەئاست لەخوارەوە بوونی حقووقەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کارمەندانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر شوێنی کارەکەیان و بەدەستوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “حقووقی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە” و “نەمانی هەڵاواردن لە دانی حقووق و مەزایاکان”، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و لەخوارەوەبوونی حقووق و مەزایاکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.