کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی جەهادی کەشاورزی کرماشان
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

ژمارەیەک لە کارمەندانی ئیدارەی جەهادی کەشاورزی پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان و نالەباربوونی بارودۆخی ژیانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “حەقدەستی دادپەروەرانە مافی ڕەوای ئێمەیە”، خوازیاری بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکانیان بەپێی ڕێژەی ئاوسان و گرانی لەڕادەبەدەری پێداویستییەکانی ژیان و هەروەها باشتربوونی بارودۆخی ژیانیان بوون.