کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی خانەنشین کراوی شیرکەتی واحێدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر
یەکشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۴   |  25-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی جۆزردانی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە کارمەندانی خانەنشین کراوی شیرکەتی واحێدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، لەبەرامبەر وروودی ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، کارمەندانی خانەنشین کراوی شیرکەتی واحێد، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی سەنەوات و ئیجرایی نەکرانی شێوازی پەرداختەکان بەپێی بڕیاری دیوانی عەدالەتی ئیداری بەدوای تێپەڕبوونی سێ مانگ، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە.