کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی زانکۆی زانستی پزیشکی کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە کارمەندانی زانکۆی زانستی پزیشکی کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، کارمەندانی ناڕازی زانکۆی زانستی پزیشکی کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئوستانداریی یاسووج، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان و هەروەها جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.