کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی تاران
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەراتی تاران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، لە درێژەی کۆبوونەوەی کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەرات، کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئەم ناوەندە، لە بەرامبەر بینای “شاهد” ناوەندی مۆخابەراتی پارێزگای تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.