کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندانی شیرکەتیی نەخۆشخانەی نەوتی ئەهواز
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، کارمەندانی شیرکەتیی نەخۆشخانەی نەوتی ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە کەمکردنەوەی باج لە حقووقەکانیان، لە حەساری ئەم نەخۆشخانەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەوتەی یەکێک لە بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە، مانگانە ٨، ١٠ تا ١٢ میلیون تمەن لە حقووقەکانیان لەژێر ناوی ماڵیات کەم دەکرێتەوە و هیچ کەسیش وەڵامدەرەوە نییە. ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.