کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندان و خانەنشین کراوانی بانکی میللەت لە تاران
شەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۴   |  08-11-2025

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کارمەندان و خانەنشین کراوانی بانکی میللەت، لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە چوون بۆ شاری تاران و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ناوەندیی بانکی میللەت، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و هەروەها وەدی نەهاتنی بەڵێنەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کارمەندان و خانەنشین کراوانی ناڕازی لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، ڕایانگەیاند کە چەندین ساڵ لە بانک کاریان کردووە و ئێستا هیچ سەرنجێکیان پێ نادرێ. دەشڵێن: بە کار کردن لە نیزامی بانکی خزمەتمان کرد بە خاک و وڵاتەکەمان تا داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆمان و بنەماڵەکانمان پێک بێنین، بەڵام ئێستا، هیچ کەس وەڵامدەرەوە خواستەکانی ئێمە نییە.