کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارگێڕانی مۆخابەراتی ڕووستایی لە خوزستان، لۆرستان و خۆراسانی ڕەزەوی
یەکشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۲   |  13-08-2023
کۆمەڵێک لە کارگێڕانی مۆخابەراتی ڕووستایی لە شارەکانی خوزستان، لۆرستان و خۆراسانی ڕەزەوی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنی بەرپرسان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری ئەمشارانە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.