فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئۆپراتۆری شیرکەتی بەرق لە تاران
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئۆپراتۆری شیرکەتی بەرق، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ئۆپراتۆر شاغڵ لە شیرکەتەکانی بەرق لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران، لە ئێعتڕاز بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی وەزارەتی نیرو بە خواستەکانیان و  پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئەو وەزارەتە لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.