کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی نەوتی گەچساران
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی گەچساران، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی بەفرانبار، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شیرکەتی نەوتی فەجری جەم لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی گەچساران بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.