فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە پاڵەوگەی فەجری جم لە بووشێهر
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ئەرکانی سالس لە پاڵەوگەی فەجری جم، ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ڕێبەندان بە وتنەوەی درووشمی “شوڕایە عالی کار، مشتێک موفتخۆر و بێکار”، “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە” و “حەقدەستی دادپەروەرانە مافی ڕەوای ئێمەیە”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە ڕێپێوان و بەدەستەوە گرتنی چەندین بەنێر، لەئێعتڕاز بە لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، گرانی لە ڕادەبەدەر و بارودۆخی نالەباری ژیانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە، نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان و گۆڕینی بارودۆخی کاریان، بەکردەو دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان و دانی بەک پەی تەواوی ئەم گەڵاڵەیە، چوونەسەرەوەی حەقدەستەکان بەپێی ڕێژەی هێڵی هەژاری و ڕێژەی ئاوسان و گرانی لە بازاڕ بوون.