کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە ناوچە پڕ لە نەوتەکانی جنووب، بە وتنەوەی دروشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: بەهۆی هەڵاواردن لە دانی حەقدەستەکان، وەدینەهاتنی مافی یاسایی و نەبوونی ئیمکاناتی ڕفاهی، لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیانن. هەروەها دەشڵێن: بە نزیک بوونەوە لە دوایین ڕۆژەکانی ئاخری ساڵ، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لە وادە و بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون.