فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی نەوت
چوارشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۴   |  07-05-2025

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، بەدوای مانگێک، سەرلە نوێ لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە حەساری ئەم دامەزراوەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی خواستەکانیان لە ١٢ خاڵی ژێرەوە هێناوەتە ئاراوە.
یەک: نەمانی پیمانکار و گۆڕینی بارودۆخی کاریان
دوو: یەکسان سازی حقووقەکان
سێ: گۆڕینی شێوەی هەژماری ماڵیات
چوار: بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان
پێنج: دانی کارتی نەوتی پێیان هەروەک باقی کارمەندەکان
شەش: کەڵک وەرگرتن لە تەسهیلاتی بانکی هەروەک باقی کارمەندانی دیکە
حەوت:  کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی ڕفاهی
هەشت: دانی پاداشی عائیلەمەندی
نۆ: پێکهێنانی تەعاونی مەسکەن
دە: دانی هاوکاتی حقووقەکانیان لەگەڵ باقی کارمەندەکان
یازدە: بەڕێوەبردنی پەسەندکراوی ژمارە ٣١٨٨ی دیوانی عەداڵەتی ئیداری
دوازدە: حەقی جەزب لە دیوانی عەداڵەتی ئیداری