فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەت نەوتی گەچساران
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەت نەوتی گەچساران، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە بەرامبەر نووسینگەی ناوەندیی و میوانخانەی نەرگسی دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی گەچساران بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیانن.