کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەت نەوتی ئەهواز
چوارشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۳   |  03-07-2024
کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەت نەوتی ئەهواز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکانی دابین کردنی هێزی کار، پێداچوونەوە و بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، داڕشتنەوەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شۆفیرانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان لە لایەن پەیمانکاران و چاکسازی لە بەندەکانی ئەم گرێبەستە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی یاسای پشوودان بە شێوەی ٢ بە ٢ بۆ کرێکارانی پشتیوانی”، بوون.