فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
چوارشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۳   |  07-08-2024

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە پاڵاوگەکانی 5، 9، 10، و 11ی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکانی دابین کردنی هێزی کار، پێداچوونەوە و بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، داڕشتنەوەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شۆفیرانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان لە لایەن پەیمانکاران و چاکسازی لە بەندەکانی ئەم گرێبەستە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی یاسای پشوودان بە شێوەی ٢ بە ٢ بۆ کرێکارانی پشتیوانی”، بوون.