کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی بەشی فەننی ڕێگای ئاسنی زەنجان
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی فەننی ڕێگای ئاسنی زەنجان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە کە لە بەشی هێڵی شۆمالی غەرب و لەژێر بەرپرسیارەتی شیرکەتێکی پەیمانکاری کار دەکەن، ڕۆژی شەممە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای بەسیجی خومەینی زەنجان، لەئاست دواخرانی سێ مانگ حەقدەست و هەروەها دوو ساڵ مەزایاکانیان لە لایەن خاوەنکارەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.