ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، کرێکارانی بەشی دابەش کردن و ئەنبارەکان لە پێترۆشیمی بەندەر ماەشەهر، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەئاست “نەگۆڕینی بارودۆخی کاریان وەک کرێکارانی شیرکەتەکانی دیکە”، “پەرداخت نەکرانی پێترۆکارت”، “کەمکردنەوەی بڕی پاداشەکانی بەرهەمهێنان”، “بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پێرسۆنێلی پەیمانیی”، “دواخرانی بەردەوامی حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی”، “پەرداخت نەکرانی زێدەکاری مانگی زەمەزانی ١٤٠٢ و ١٤٠٣”، “بەکردەوە دەرنەهاتنی پەسەندکراوەکانی ساڵی ١٤٠١”، “نەدرانی جلوبەرگ و چاوێلکە بەپێی گرێبەستی شیرکەتی پەیمانکاری بیسکو” و “نەدرانی هەزینەکانی گەشت و ئیمکاناتی وەرزشی” ناڕازین و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.