فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی تەرحی ئاویاری کاروونی گەورە
سێشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۳   |  04-02-2025

کرێکارانی شیرکەتیی شاغڵ لە شیرکەتی بەهرەبەرداری لە ڕەهەندەکانی ئاویاری و زێکشی کاروونی گەورە کە بە شێوەی پەیمانی کار دەکەن، ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی کرێکارانی ناڕازی، لە سالی ٩٥وە نزیکەی ١٥٠ کرێکاری شیرکەتیی تەرحی ئاویاری کاروونی گەوره، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی کاریان و بەستنی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارفەرمان کە لەم ژمارەیە، ٨٠ کەسیان بەر لە ساڵی ١٤٠٠ بارودۆخی کاریان گۆڕاوە، بەڵام بارودۆخی دامەزراندنی ٣٥ کرێکار، سەرەڕای ڕادەست کردنی بەڵگەنامەی دامەزراندن بە سازمانی ئاو و بەرقی خوزستان، هێشتا نادیارە.