کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی مادکوش لە بەندەر عەباس
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی گونەڵەی بەردی ئاسنی مادکوش لە بەندەرعەباس، ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازیی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداری هۆرمۆزگان، لە ئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و هەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسانی شیرکەت لەئاست کێشە و گرفتی کرێکاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.