کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دائێمی سەنعەت نەوت
شەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۳   |  22-02-2025

ئەمڕۆ شەممە ٤ی ڕەشەممە، کرێکارانی دائێمی سەنعەت نەوت شاغڵ لە ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب کە لە ساڵی ٩٢ بەملاوە دامەزراون، بە ڕاخستنی خوانی خاڵی لە بەرامبەر وەزارەتی نەوت، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان ناڕڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیە لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “ئێمە خوازیاری نەمانی یاسایی دەورەی پێنج ساڵەی پەیمانکارین” و “ئازموونی ٩٢ بەرابەرە لەگەڵ یاسای ٩٢”، خوازیاریی پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.