فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی حەوت تەپە لەئاست کەم ئاوی مەزراکانی نەیشەکەر
یەکشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۴   |  06-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی حەوت تەپە لەئاست کەم ئاوی مەزراکانی نەیشەکەر، پەرەی سەندووە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تەرخان نەکرانی ئاوی پێویست بۆ ئەم مەزرایانە.
کرێکارانی ناڕازی ئەم دامەزراوەیە، وێڕای ئاماژە بە کەمبوونەوەی لەڕادەبەدەری ئاوی تەرخان کراو لە لایەن شیرکەتی دابین کردنی ئاوی خوزستان بۆ مەزراکانی نەیشەکەری حەوت تەپە لەمساڵدا، داوایان لە بەرپرسان کردووە کە هەرچی زووتر ئەم کێشەیە چارەسەر کەن. دەشڵێن: ئەم بارودۆخە قەیراناوییە نە تەنیا زەرەر لە کەرتی بەرهەمهێنان دەدات، بەڵکوو کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی بە هەزاران کەس دەبێت.