فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دائێمی شیرکەتی نەوت لە بەرامبەر وەزارەتی نەوتی ڕژیم
یەکشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۴   |  04-05-2025

کرێکارانی دائێمی شیرکەتی نەوت کە لە ساڵی ٩٢وە دامەزراون، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر وەزارەتی نەوت لە تاران، کۆبوونەوەیەکی گەورەیان ڕێکخست.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری چاکسازی و نوێی کرانەوەی خشتەی مووچەکانیان، بەکردەوە دەرهێنانی درووستی مادەی ١٠ی یاسای وەزارەتی نەوت، چاکسازی لە دانی پاداشی شایستەیی و بەکردەوە دەرهاتنی فەوقولعادەی پێداچوونەوەی حقووق و فەوقولعادەی تایبەت بۆ کرێکاران بە سەرنج دان بە ماوەی دامەزراندنیان بوون.