فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوی ساڵی ٩٣ لە ئەهواز
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024

کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوی ساڵی ٩٣، رۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بلووکی یەکی بینای ستادی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب لە ئەهواز، لە ئاست بڕیاری دەوڵەت بۆ نەمان یان کەمکردنەوەی “یک گرید” واتە پلەیەک، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جێگرایەتی سەرچاوە مرۆییەکانی نەوت بڕیاری داوە کە بۆ هەندێ لەو کرێکارانەی کە ساڵ ١٣٩٣ دامەزراون، گریدێک بەرابەر بە پێنج لەسدیان لێ کەم کاتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی ئەم کرێکارانە.