کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوی ساڵی ٩٢ لە ئەهواز
دوشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۲   |  22-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوی ئازموونی ساڵی ٩٢، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوی ساڵی ٩٢، رۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بلووکی یەکی بینای ستادی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب لە ئەهواز، لە ئاست “بوونی پەیمانی پێنج ساڵە” و “چاکسازی نەکران لە خشتەکانی حەقدەست” ناڕەزایەتییان دەربڕی.