کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی
شەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۳   |  07-09-2024
کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە پاڵاوگەکانی یەک و دووی ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە پاڵاوگەکانی 1 و 2ی ئەم دامەزراوەیە، بە وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.