فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی
دوشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۳   |  23-09-2024

کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە پاڵاوگەکانی یەک و دووی عەسەلوویە، کەنگان، فەجری جم و هەروەها لە سەکۆ نەوتییەکانی POGC ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە پاڵاوگەکانی 1 و 2ی ئەم دامەزراوەیە، بە وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. هەروەها کرێکارانی شاغڵ لە سەکۆ نەوتییەکانی POGC پارسی جنووبی خوازیاری وەدیهاتنی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی سەقفی حقووق، چاکسازی لە حقووقەکان بەپێی ڕێکارە نوێیەکان، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی و خانەنشینی، بەکردەوە دەرهێنانی درووستی مادەی ١٠، پەرداخت کردنی بەک پەی مادەی ١٠، جیانەکردنەوەی پیشەکان لە ناوچەکانی عەمەلیاتی، گەڕاندنەوەی ئەو ماڵیاتانەی کە لە حقووقەکانیان کەم کراوەتەوە، چاکسازی لە سیستەمی پایە حقووق و تێکەڵنەکردنەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکان کە ئیفلاسیان هێناوە”، بوون.