کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ سێشەممە ١ی خەزەڵوەر، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە پاڵاوگەی ٩ی پارسی جنووبی و عەسەلوویە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە پاڵاوگەی ٩ی ئەم دامەزراوەیە و عەسەلوویە، بە وتنەوەی درووشمی “داخوازی ئێمە یەک شتە، دانی حەقدەستی تەواو”، خوازیاری وەدیهاتنی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی سەقفی حقووق، چاکسازی لە حقووقەکان بەپێی ڕێکارە نوێیەکان، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی و خانەنشینی، بەکردەوە دەرهێنانی درووستی مادەی ١٠، پەرداخت کردنی بەک پەی مادەی ١٠، جیانەکردنەوەی پیشەکان لە ناوچەکانی عەمەلیاتی، گەڕاندنەوەی ئەو ماڵیاتانەی کە لە حقووقەکانیان کەم کراوەتەوە، چاکسازی لە سیستەمی پایەی حقووق و تێکەڵنەکردنەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکان کە ئیفلاسیان هێناوە”، بوون.