فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دەرکراوی کارخانەی پۆڵای شادگان
شەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۳   |  27-07-2024

ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژ، بە سەدان کرێکاری دەرکراوی کارخانەی پۆڵای شادگان لە خوزستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان و هەروەها دەرکرانیان لەسەر کارەکانیان ناڕازین و دەڵێن: بێکاربوونیان بووەتە هۆی ئەوەیکە کێشە و گرفتێکی زۆریان لە بواری دابین کردنی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بۆ بێتە پێشەوە.