
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی شاغڵ لە ناوەندەکانی نەوت و گازی جنووب لەوانە، سەکۆ نەوتییەکانی شیرکەتی نەوت و گازی پارس POGC، کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی عەسەلوویە سایتی ١، کرێکارانی نەوت و گازی پارسی کەنگان سایتی ٢ی دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی SPGC و کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی تایبەتی عەسەلوویە، بۆ جارێکی دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “درانی سەرجەم حەقدەستی کرێکاران”، “نەمانی بەربەستەکانی داسەپێندراو بەسەر سەنەواتی خانەنشینی”، “پێداچوونەوە بە پایە حقووقی کرێکارانی تازە دامەزراو”، “گەڕاندنەوەی ماڵیاتەکان”، “بەکردەوە دەرهێنانی تەواوی مادەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم بەک پەی ئەم مادەیە” و “سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت، پەسەندکرانی ئەساسنامەی سەربەخۆ و پێشگرتن بە بەکارهێنانی سندووق” بوون.