کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی یاسووج
یەکشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۰   |  23-01-2022
کرێکارانی شارەداریی یاسووج لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی ٥ مانگ حەقدەست و خزمەتگوزاری و باروودۆخی نالەباری پیشەیی کۆبوونەوە.
ئەم کرێکارانە هەروەک باقیی کرێکارانی شارەداری، بەردەوام حەقدەستەکانیان دواخراوە و لەئێستادا لە دژوارترین باروودۆخی بژێویدا بەسەر دەبەن. شارەداری و پەیمانکارانی لایەنی قەرارداد، ئەمڕۆ و سبەینێ بە کرێکاران دەکەن. کرێکاران لە حاڵێکدا لە باروودۆخی سەرگەردانی و نائەمنیی پیشەییدا بەسەر دەبەن کە هێندێکیان پتر لە ٢٠ ساڵە بەشێوەی شیرکەتی خەریکی کارن.